Heman Hussein Yaseen
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
هەولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف لە پەیامێکدا ھیوای زوو جاکبوونەوە بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، خواست.
ئایدن مەعروف لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە "ھیوای چاکبوونەوەی بەپەلە دەخوازین بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوسەرە بەڕێزەکەی ئامینە ئەردۆغان کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون".
دوێنێ شەممە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامداوە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە توویتەکەیدا نووسیبووی "ئەمڕۆ بەھۆی ھەندێک نیشانەی سووکەوە خۆم و ھاوسەرەکەم پشکنینی کۆرۆنامان ئەنجام دا و ئەنجامی پشکنینەکەمان پۆزەتیڤ بوو، سوپاس بۆ خوا وەک دەزانین شەپۆلی ئۆمیکرۆن بەسووکی تێدەپەڕێت. لەبەر ئەوە بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان و لە ماڵەوە کارەکانمان رادەپەڕێنین".