Şerife Çetin, Ahmet Kartal
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
یەکێتیی ئەورووپا، ٢١یەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیای پەسەند کرد کە کەرتەکانی وزە، دارایی و دروای ئەلکیترۆنی دەگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی بازرگانی و بەرگریی ئیرلەندا، ھێلین مەکێنتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "خۆشحاڵم کە لە ھەفتەکانی یەکەمی سەرۆکایەتیمان لەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا، گەیشتینە ڕێكکەوتن لەسەر سەپاندنی ٢١یەمین پاکێجی سزاکان بەسەر ڕووسیا".
ھێلین مەکێنتی ڕاشیگەیاندووە کە ئەم پاکێجە نوێیە، گەورەترین سەرچاوە داھاتەکانی ڕووسیا، دەگرێتەوە.
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆشحاڵی خۆی بەو سزا نوێیە نیشانداوە کە بەسەر ڕووسیادا سەپێندراوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سزاکان بەردەوامن لە ئامانجگرتنی بنەما ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا لە کاتێکدا ئۆکراینا پێشکەوتنی سەربازی لە گۆڕەپانەکەدا، بەدەست دەھێناوە.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین ئاماژەی بەوەشداوە کە لە چوارچێوەی پاکێجە نوێیەکەدا، ٣٢ بانکی دیکەی رووسیا خراونەتە لیستی مامەڵە قەدەغەکراوەکانەوە، لەگەڵ سنووردارکردنی مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و بازرگانییکردنی نەوت.
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا ھەنگاوێکی یەکلاکەرەوە و نوێی بە ئامانجی زیادکردنی فشارەکانی سەر ڕووسیا ناوە و ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سزا نوێیەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا بەسەر ڕووسیا سەپێندراوە، کەرتەکانی وزە، دارایی و دروای ئەلکیترۆنی دەگرێتەوە.