Ruslan Rehimov,Zana Natık Kerem
09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
باکۆ - AA
لە ئازەربایجان بە مەبەستی بەشدارییكردن لە هەڵبژاردنی گشتی "پەرلەمان"، دەنگدەران روویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە ئازەربایجان کاتژمێر هەشت بەکاتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیپێکردووە و تاکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنەدا، هەزارو ٣١٤ کاندید کە ٢٩٩یان ئافرەتن رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ١٢٥ کورسی پەرلەمان.
لەم هەڵبژاردنەدا، پێنج ملیۆن و ٢٨٧ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هەروەها ٧٧ هەزار و ٧٠٠ چاودێری خۆجێی و ٨٨٠ چاودێری بیانی، چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن.