سەرایێڤۆئا
لە رێوڕەسمێکی سەربازییدا، عەمید گیسێڵا ویلز وەک فەرماندەی بنکەی سەربازیی ناتۆ لە شاری سارایێڤۆ پایتەختی وڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینیا دیاری کرا.
ویلز لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند کە ئەو خۆشحاڵە بە دیاریکردنی وەک فەرماندەی ناتۆ لە بۆسنیا و ھارزێگۆڤینیا. ناوبراو ھەروەها راشیگەیاند کە ناتۆ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەی پێشووی ناتۆ لەم وڵاتە، کریستۆفەر پێتی رایگەیاند کە لە ماوەی یەک ساڵی ئەرکەکەیدا ھەمیشە لەگەڵ دام و دەزگاکانی ئەو وڵاتە لە ھەماھەنگیدا بووە و بەم پێیەش سوپاسی گشت لایەکی کرد.
جێگەی باسە وەزیری بەرگری بۆسنیا و ھارزێگۆڤینیا، مارینا پێندەش و ھەروەھا بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە بوون.