دیاربەكر
ئەو گومانلێکراوه‌ی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی دیاربەكر كە تێدا ٣ كەس كوژران و زیاد له 100 که‌س برینداربوون ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، بڕیاری بەندکردنی بۆ ده‌رچوو.
سه‌رۆکی داواکاری گشتی کۆماری دیاربه‌کر ره‌مه‌زان سۆلماز له روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراودا رایگەیاندووە کە له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا که‌سێک به ناوی (ئۆ. گ.) په‌یوه‌ست به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی نێو کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی هه‌ده‌په له رۆژی 5ی حوزه‌یران له مه‌یدانی ئیستاسیۆن له دیاربه‌کر ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو.
سۆڵماز رایگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی کاروباره‌کانی گومانلێکراوه‌که له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش له شاره‌که ته‌واو بوو، ره‌وانه‌ی دادگا کرا و له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئێشکگری دادگاوه (ئۆ. گ.) به تۆمه‌تی ''کوشتنی به‌مه‌به‌ست'' و ''ئه‌ندامێتی گرووپی تێرۆریستی چه‌کدار'' بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ده‌رچوو.
- لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی پێشێلی نهێنی بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان کردووه
سۆڵماز له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژی 8ی حوزه‌یران له رۆژنامه‌یه‌ک دا بڵاوکرابوویه‌وه رایگه‌یاند به پێی مادده‌ی 285ی یاسای سزادانی تورکیا که باسی ''به ئاشکرا پێشێل کردنی نهێنی بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کان'' ده‌کات، ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامنێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ئاماده کردووه و ئه‌و کارمه‌نده‌ش که زانیاری پێداوه.
سۆڵماز راشیگه‌یاندووه: "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌لایه‌ن داواکاری گشتیمانه‌وه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له هێرشه‌کاندا به‌شداربوون له‌گه‌ڵ گومانلێکراوه‌که‌دا و ئه‌وانه‌ی هاوکارییان کردووه به هه‌موو ورده‌کارییه‌کانییه‌وه و به‌شێوازێکی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رده‌وامه. به وردیی له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ده‌کۆڵرێته‌وه و دواتریش دهرئەنجامهکانی بۆ رای گشتی روون ده‌کرێته‌وه''.