نابلوس
پۆلیسی ئیسرائیل سێ هاووڵاتی فەلەستینی بریندار کرد.
ئەو کەسانە دژ بە یاگرتێبەردانی ماڵی هاووڵاتییەكی سڤیلی فەلەستینی کە لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە سووتێنرابوون خۆپێشاندانیان دەکرد.
ئەو گرووپە فەلەستینییە كە لەسەر جادەی سەرەكی دوما كۆ ببوونەوە ئیدانەی سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەكی فەلەستینییان بە ناوی سەعد دەوابیش كرد كە بە هۆیەوە منداڵێكی تەمەن 18 مانگ بە ناوی عەلی دەوابیشە گیانی لەدەست دابوو و باوكیشی بریندار ببوو و دوێنێ گیانی لە دەست دابوو.
سەربازانی ئیسرائیلی بە گوللەی پلاستیكی و گازی فرمێسكڕێژ هێرشی سەر ئەو گرووپەیان كرد و بە هۆی ئەو هێرشانەوە سێ فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەكی زۆر كەسی دیكەیش بە هۆی ئەو گازانەوە كە لەلایەن پۆلیسەوە بەكار هێنرابوون تووشی كێشە و گرفت بوون.