Hemn Baban
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
ئایدن مه‌عروف ده‌ڵێت بڕیاره له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئایدن مه‌عروف له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌وشی سیاسیی هه‌رێم ئاسایی بكرێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی هه‌مووانه، ئێستا حكوومه‌ت داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له نیسانی ساڵی 2018 ئه‌نجام بدرێت، دیاره لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكی گشتگیریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌كرد. له ئێستادا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆدهنگیین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، به‌ڵام ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌وه‌ش پێویستی به پشتگیریی لایه‌نه سیاسییه‌كانه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئایدن مه‌عروف هه‌روه‌ها قسه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش ده‌كات و ده‌ڵێت پێویست نه‌بوو له ئێستادا بكرێت، ده‌شڵێت "ئێستا ئێمه له كۆتاییداین و له هه‌ڵبژاردن نزیكیین پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن واز له حكوومه‌ت بهێنن كه ئێستا حكوومه‌ت له ره‌وشی خراپدایه و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له ره‌وشێكی سیاسیی ئاڵۆزدایه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بارگرژی و ئاڵۆزیی پێوه‌دیاره، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان ده‌بێت پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ چوار مانگه تێپه‌ڕێنرێت و بگه‌ینه ئه‌نجام كه هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردن ده‌بێته چاره‌سه‌ر، ئێمه وای ده‌بینین ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌كشێنه‌وه زیاتر موزایه‌ده‌ی سیاسیی ده‌كه‌ن و یانهوێت ده‌نگی باش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنن، ده‌نا ده‌بووایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر كشانه‌وه‌ی خۆیان راگهیاندبایە له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا پێویست نییه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه حكوومه‌تی هه‌رێمیش كه‌مته‌رخه‌م بووه و ده‌ڵێت "هه‌روه‌ها ده‌بوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌چاوی داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بکردایە كه دوو حزبی گرنگن له پڕۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی به شێوازی تاكڕه‌وی و زۆرینه مامه‌ڵه‌یان كرد و گه‌یشتنینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له دۆخێكی زۆر خراپداین، ئێمه وه‌كو پێكهاته‌ی توركمانی، وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت پێشتر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە له سلێمانی و قه‌زا و ناحییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كران له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی گوتی: "ئێمه پاڵپشتیی خۆپیشانده‌ران و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین كه داوای مووچه و چاكبوونه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ په‌لاماردان و توندوتیژیدا نیین، په‌لاماردان و توندوتیژی خزمه‌تی نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و خزمه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
ئایدن مه‌عروف له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن بارودۆخی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و پێی وایه کە هه‌ڵبژاردن تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و گوتی: "له‌وانه‌یه گۆڕانكاریی زۆر رووبدات، چونكه هه‌ڵبژاردن خۆی له خۆیدا فۆرمات و گۆڕانكارییه، بۆیه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی نیسانی ساڵی 2018دا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، ئه‌مه سەد له‌سه‌د ره‌وشه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام ژمارەیەک گرفت چاره‌سه‌ر ده‌كات و هیچ نه‌بێت ئێستا په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی كارا ئه‌كتیڤ نییه و ئیشی خۆی ناكات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تدان ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دوو لایه‌نی سیاسیی بۆشایی به‌جێ بهێڵن و ئه‌و كات پارتی و یه‌كێتی گه‌نده‌ڵیی زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه وا باشتره پشتیوانی له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانیش له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسیی له هه‌رێم روونی ده‌كاته‌وه "پێشبینی ده‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه نه‌یانتوانی به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی، به‌تایبه‌تتریش پارتی نه‌یانتوانی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسانی له‌و چوار ساڵه ئیداره‌ی وڵات و كۆمه‌ڵگه و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
هه‌رچی په‌یوه‌سته به ره‌وشی كه‌ركووك و خورماتوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێستا ره‌وشی كه‌ركووك و خورماتوو پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گۆڕانكاریی زۆر هاته ئاراوه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام ره‌وشه‌كه ئێستا به‌ره‌و ئاساییبوونەوە ده‌ڕوات و ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه‌ركووك بكرێت به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پۆستهكانین به رێژه‌ی 32 له‌سه‌د به‌سه‌ر كورد و توركمان و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه بۆ لایه‌نه مه‌سیحییه‌كان، به‌و شێوه‌یه ده‌توانیین ئیداره‌ی شاره‌كه بكه‌ین، بۆ خورماتوو ده‌بێت گرنگی به پێكه‌وه‌ژیانی كورد و توركمان بده‌ین و ره‌وشه‌كه بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتر نه‌چێت".
ده‌رباره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، ئایدن مه‌عروف ده‌ڵێت "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێشتا رێككنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن هێشتا بڕیاری نه‌داوه له كوێ كۆبوونه‌وه بكرێت، خۆی ده‌بێت له كه‌ركووك بكرێت، پێشتر رێككه‌وتن كراوه تا هه‌ڵبژاردن كاندیدی یه‌كێتی پۆستی پارێزگار وه‌ربگریت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ره‌وشێكی ئارام بێته كایه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كانی ناو كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی گشتی".