ڤیلنیوس
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتن كارته‌ر له تالینی پایته‌ختی ئهستوانیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته سڤین میكسه‌ر، وه‌زیری به‌رگری لیتوانیا جوۆزاس ئۆلیكاس و سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیتوانیا جانیس سارتسدا كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی له پاڵ ناردنی پێداویستی سه‌ربازیدا بۆ ئه‌و سێ وڵاته‌ی به‌لتیق هاوكات 750 سه‌ربازی ئه‌مریكیشیان تێدا جێگیر ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كارته‌ر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ئۆتۆمبیله سه‌ربازیانه به‌سوودن بۆ وڵاتانی به‌لتیق له مانۆڕه سه‌ربازیه‌كاندا، له هه‌مان كاتدا گرنگی خۆشیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌لایه‌ن رووسیا و هه‌ندێ گرووپی تیرۆریستییه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
ئه‌مریكا پەسندی کرد کە بۆ ئه‌و تیمه سه‌ربازییە له وڵاتانی به‌لتیق، له لیتوانیا به‌بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ وه‌به‌رهینان له دامه‌زراوه‌ی ژێرخانی سه‌ربازیدا ده‌كات، له ئهستوانیاش به‌بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ره‌سته‌کانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له وڵاتانی وه‌ك بولگارستان، پۆڵۆنیا، رۆمانیا و ئه‌ڵمانیا جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه كه‌شتی سان ئه‌نتۆنیۆی ئه‌مریكی گه‌یشتۆته به‌نده‌ری تالین. ئه‌و كه‌شتیه كه له چوارچێوه‌ی مانۆڕی سه‌ربازی باڵتۆپس له پۆڵۆنیا به‌كار ده‌هێنرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 800 سه‌رباز و پێداویستی سه‌ربازی له به‌نده‌ره‌كه‌دا بگرێت.