واشنتۆن
لە كۆشكی سپی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەلیم جبووری و جێگری سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن كۆبووەوە.
بەپێی روونكردنەوەیەكی كۆشكی سپی، بایدن لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەلیم جبوری كرد و سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباماش ئامادەی كۆبونەوە دووقۆلیكە بوو.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە كە ئۆباما و بایدن باسیان لە كاریگەری سەركردایەتی جبووری-یان لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا كردووە.
ئۆباما و بایدن پاڵپشتی خۆیان بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان ھەر دوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق دوپاتكردەووە.
لە روونكردنەوەكە هاتووە كە هەردوولا ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رومادی كرد كە بە ھەماھەنگی نێوان سوپای عێراق و پاڵپشتتی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لاوازبوونی داعش كراوە.
جۆ بایدن جەختی لەوە كردەوە كە ئەمریكا بڕی نۆ ملیۆن دۆلار وەكو ھاوكاری مرۆیی رەوانەی عێراق دەكات.
ھاوكات سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بایدن و جبووری پێكەوە نانی بەیانیان خوارد و جەختیان لە یەكپارچەیی خاكی عێراق كردووە و رایانگەیاند كە سەربازانی عێراق پێوستیان بە مەشقكردن ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.