دیاربەکر
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی هەریەك لە خێزانی ئەو كەسانەی كرد كە لە كۆبوونەوەی جەماوەری پارتەكەی لە دیاربەكر كوژران و ئەو كەسانەش كە تا ئێستا لە نەخۆشخانە چارەەسەر وەردەگرن.
دەمیرتاش لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە لەسەر پشكی دیاربەكر، نوورسەل ئایدۆغان، فەلەكناس ئوجا، چاغلار دەمیرەل و هاوسەرۆكی گشتی دەبەپە كاموران یوكسەك بەمەبەستی سەرەخۆشی كردن سەردانی خێزانی ئەو كەسانەی كرد كە لە تەقینەوەكەدا كوژرابوون و نزای بۆ كردن.
دەمیرتاش و ئەوكەسایەتییانەی یاوەری بوون دواتر سەردانی هەریەك لە نەخۆشخانەكانی زانكۆی دیجلە و نەخۆشخانەی گازی یەشارگیلی بۆ پەروەردە و لێكۆڵینەوە كرد بەمەبەستی بینینی ئەو بریندارانەی تا ئێستاش چارەسەر وەردەگرن و لە تەقینەوەكەدا بریندار بوون.
دەمیرتاش كە سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی نەخۆشەكان زانیاری لە پزیشكەكان وەرگرت، لەگەڵ بریندارەكانیشدا بۆ ماوەیەك گفتوگۆی كرد.