واشنتۆن
سەرکۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما و سکرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ که به سه‌ردانێک له واشنتۆنی پایته‌خته، له کۆشکی سپی کۆبوونه‌وه.
له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌وه له روونکردنه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئۆباما رایگه‌یاند: "قسه‌یان کردووه له‌باره‌ی گرنگی و بایه‌خدان به زۆر کێشه‌ی جیهانی و له نێو ئه‌وانه‌شدا به‌تایبه‌تی گرنگیدانی ناچاریی به‌و ناوچه‌یه‌ی وه‌ک 'به‌ره‌ی باشوور' ناونراوه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، نه‌ک ته‌نها بایه‌خدان به هێڵی گه‌رمی خۆرهه‌ڵات- خۆرئاوا".
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان له ناتۆ کار ده‌که‌ین بۆ هه‌ریه‌ک له بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر، به‌رده‌وامیدان به هاوکاریکردنی یه‌کتر به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و فه‌راهه‌مکردنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له لیبیادا هه‌یه. ئه‌مه به‌مانای به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای به‌رگریی وڵاتانی وه‌ک عێراق، وڵاتانی که‌نداو و ئه‌وانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی دێت که بایه‌خ به کارکردن له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ده‌ن. هاوکات ئه‌مه به‌مانای پێویستی بیرکردنه‌وه له‌و پرسیاره دێت که ده‌ڵێ ئایا ئێمه بوونی سه‌ربازییمان به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتنمان له‌و ئامانجانه‌ی هه‌مانه بڵاو کردووه‌ته‌وه و رێکمان خستووه".
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ئه‌فغانستانیشیان کردووه و له‌و لوتکه‌یه‌ی ناتۆدا که بڕیاره له وارشۆ به‌ڕێوه بچێت و هه‌لی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت باسی چۆنێتی پشتیوانی هێزه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان بکرێت له‌لایه‌ن ناتۆوه به‌تایبه‌ت که له‌و لوتکه‌یه‌دا کۆتاییهێنان به ئه‌رکی چه‌کداری و هێرشبه‌ری ناتۆ بڕیاری لێ ده‌درێت. ئۆباما جه‌ختی له‌وه کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغان وڵاته‌که‌یان بپارێزن پێویستییان به سه‌رچاوه‌ی هاوکاریی و مه‌شقی سه‌ربازی هه‌موو وڵاتانی ناتۆیه.
- یاسای نیشتمانپه‌روه‌ری
له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا سه‌رکۆماری ئه‌مریکا باراک ئۆباما داوای کرد پێش یه‌کی حوزه‌یران ماوه‌ی یاسای نیشتمانپه‌روه‌ریی درێژ بکرێته‌وه که ماوه‌که‌ی له یه‌کی حوزه‌یراندا کۆتایی دێت و به‌پێی یاساکه "رێگه ده‌درێت په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌له‌فۆنی هاووڵاتییانی ئه‌مریکی تۆماربکرێت" و چه‌ند مادەیهکهی دیکه‌ی هه‌ستیاری تێدایه و رایگه‌یاند "ئه‌مه پێویسته بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌لانی ئه‌مریکاوە"، نوێکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاساکه هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ره‌تکرابۆوه.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و تۆماره ته‌له‌فۆنییانه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مەریکی که له‌لایه‌ن کارمه‌ندی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێدوارد سنۆودنهوه دزه‌یان پێ کرا و له‌لایه‌ن ده‌زگاکه‌وه به‌کۆمه‌ڵ تۆمار کرابوون، به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له ژێر ناوی "یاسای ئازادی"دا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند کرا، به رێفۆرمێکدا تێپه‌ڕیوه که هاوسه‌نگییه‌کی گونجاوی له نێوان ئاسایش و ئازادییه‌کانی مه‌ده‌نیدا راگرتووه.
لە درێژەدا راشیگه‌یاند: "به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌نگاوی نه‌نا، ماوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه نیوه‌شه‌وی رۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی دێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌توندی بانگ له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه و ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات".
ئه‌نجوومه‌نی پیران رۆژی شه‌ممه هه‌م شێوه‌ی ئێستا یاساکه و هه‌میش ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به 42 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 57 ده‌نگ ره‌تکردبوویه‌وه که کۆکردنه‌وه‌ی ئاماره‌کانی ته‌له‌فۆن سنووردار ده‌کات. میچ مه‌ککۆنێل سه‌رکرده‌ی کۆماریخوزهکانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیران داوای کرد رۆژی 31ی ئایار که ده‌کاته رۆژێک پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاساکه ئهنجوومهنهکە کۆببێته‌وه بۆ دووباره تاوتوێکردنه‌وه‌ی.
"باسی دۆخی ئۆکراینامان کرد"
ئۆباما باسی له‌وه‌شکرد له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ فرسه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بووه دۆخی ئۆکراینا و مامه‌ڵه‌ی رووسیا له‌و وڵاته تاوتوێ بکه‌ن "که تا دێت شه‌ڕانگێزانه‌تر ده‌بێت" و ئه‌وان پێیان وایه ناتۆ نه‌ک ته‌نها ئاسایشی ئاتڵانتیک به‌ڵکو به‌دری بناغه‌ی ئاسایشی جیهانییه. ناوبراو گوتیشی "نه‌ک ته‌نها ئه‌مریکا، به‌ڵکو خۆشحاڵین به‌وه‌ی که دڵنیا بین به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریکردن له هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ و هاوپه‌یمانانمان، سه‌رچاوه‌کانی پێویست و بوونی سه‌ربازیی فه‌راهه‌م کراون و گیراونه‌ته‌به‌ر و رێ و شوێنه‌کانی پێویست رەچاو کراون''.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌رده‌وام ده‌بن له هاوکاریکردنی ئۆکراینا و دووباره جه‌ختییان له‌سه‌ر خستنه بواری جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتننامه‌ی مینسک کردووه‌ته‌وه که پێشبینی ئاگربه‌ستی له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکراینای لێ ده‌کرێت، یه‌کپارچه‌یی خاکی ئۆکراینا و سه‌روه‌رییه‌که‌ی ده‌پارێزێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ سه‌باره‌ت به بهرهوپیشچوونهکانی ئۆکراینا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و رێگایه‌ی بۆ ئاشتی کراوه‌ته‌وه له جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتننامه‌ی مینسکه‌وه ده‌ڕوات.
ستۆڵتنبێرگ داوای له رووسیا کرد هاوکارییه‌کانی بۆ جوداخوازه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکراینا کۆتایی پێ بهێنێت و هه‌موو هێزه‌کانی له ناوچه‌که بکشێنێته‌وه.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له به‌شدارییه‌کانی هاوپه‌یمانانی ناتۆ ده‌که‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و رایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتییه‌که پشتیوانی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه وڵاتانی ناوچه‌که تواناکانیان له بواری پارێزگاریکردن له خۆیان و به‌ده‌ستهێنانی ئارامی پێش بخه‌ن و ئامانج لێی ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین بێ ئه‌وه‌ی هێزێکی زۆر بڵاوه پێ بکه‌ین ئارامی وه‌دی بهێنین.
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند: "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دروستکردنی توانای به‌رگریی به‌لای ناتۆوه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه. پشتیوانییه‌کانمان بۆ ئوردن زیاد کردووه. له قۆناغی ئه‌وه‌داین به‌رده‌وامی بده‌ین به دروستکردنی توانای به‌رگریی عێراق، هاوکات ئه‌گه‌ر بێت و دۆخه مه‌یدانییه‌کان رێگه بده‌ن ئاماده‌ین له لیبیاش هه‌مان کار ئه‌نجام بده‌ین".
ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌فغانستان له داهاتوودا ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بپارێزن پشتیوانییه‌کانیان له‌و وڵاته له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت و داوای له ئه‌ندامانی ناتۆش کرد بوودجه‌ی به‌رگرییان زیاد بکه‌ن.