Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك بە مەبەستی پڕۆتێستۆكردنی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییه‌كانه‌وه له تارانی پایته‌خت به به‌شداریی خه‌ڵكی، داوای مۆڵه‌تی له به‌رپرسان كرد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاندووه، نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدوڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی ناردووه و به‌پێی ماده‌ی 27یه‌می ده‌ستوور داوای مۆڵه‌تی لێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان به به‌شداریی خه‌ڵكی له مه‌یدانی ئینقلاب له تاران رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاماژه‌ی به‌وه داوه ده‌یانه‌وێت شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییه‌كانه‌وه پڕۆتێستۆ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان نه‌ده‌ن كه مافێكێ یاساییه، ئه‌وكاته سكاڵای ئاشكرا تۆمارده‌كات و له‌و دۆخه‌دا وه‌زیره‌كه شه‌رعیه‌تی نامێنێت.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران‌دا كه له كۆتایی 2017دا سه‌ریانهه‌ڵدا و به‌خێرایی به‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌وه.