Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، گوتی: "زیان بەرنەکەوتنی ئێوە لە ئاکامی دوا پێشهاتەکان و نەبوونتان بە بەشێک لەو بارگرژییە لە روانگەی ئێمەوە زۆر گرنگە. بە راشکاوی پێتان دەڵێم، ئێمە وەک کۆمپانیای ئەڵمانی سەیری ئێوە ناکەین. ئێوە وەک کۆمپانیاکانی وڵاتەکەمان سەیر دەکەین".
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ھەرگیز ئەوە شتێک نییە بە بیری ئێمەدا بێت کە لێرە بە شێوەیەکی ناڕەوا رەخنە لەو وەبەرھێنەرانەمان بگرین کە لانیکەم نیو سەدەیە لە تورکیان و، زیاد لە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی وەک کۆمپانیای تورکی لای خەڵک ناسراون و، باجی ئەو پەیوەندییانەیان پێبدەین".