واشنتۆن
جێن ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی راگەیاندنی ھەرێمی سەربەخۆی کوردی لە باکووری سوریا، نیگەرانی وڵاتەکەی راگەیاندو جەختیکردوە ئەمریکا پشتگیریی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکا.
ساکی، لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی رۆژانەیدا سەبارەت بە دوایین ھەوڵی پارتی یەکێتی دیموکراتی-PYD بۆ پێکھێنانی ئیدارەی کاتی بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا رایگەیاند: ئەمریکا ھەموو کاتێ پشتگیریی لە سوریایەکی یەکگرتوو کردووە.
لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: "بەشداربوونی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا، پێشھاتێکی باش بوو بۆ ئێمە، بەڵام نیگەرانین لە ھەوڵی دروستکردنی ئیدارەی کاتی چونکە بریارێکی لەو چەشنە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەبێ. ھەر بۆیە پێویستی بە بڕیارێکی گەورەتر ھەیە کە لە ناوچەکەدا لەسەر ئەو پرسە بدرێ. ئەمریکا لەگەڵ سوریایەکی یەکگرتوودایە. دەمەوێ دوپاتیکەمەوە دوایین پێشھاتی ئەرێنی کە روویداوە، بەشدارییکردنی ئەنجومەنی باڵای کوردی بوو لەناو ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا لە کۆبوونەوەی جنێڤ٢دا."