Rewa Mahmood Hasan
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر شیرە مەڕی رایگەیاند "دوای پێداچوونەوە بە هەرچەشنە سکاڵایەک لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی، پێکهاتەکە پەسەند دەکرێت و ئەوان سەرۆک دیاری دەکەن".
عومەر شیرە مەڕی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هەڵبژاردن بە هۆی درەنگ هاتنی دادوەران و نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دواکەوت و پێشوەخت پێشمەرگە دێرینەکان دەنگیان دا بە هۆی رێزگرتن لە تێکۆشان و خەباتیان".
ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر شیرە مەڕی لەبارەی ئەو مەرجانەی کە بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی گشتیی دیاریکرابوو گوتی: "لە رووی تەکنیکییەوە مەرجەکان هەندێک کەسی دەگرتەوە و نەیانتوانی بەشداری دەنگدان بکەن بۆ نموونە مەرجی بڕوانامە".
عومەر شیرە مەڕی گوتیشی: "دەنگدان ئەلیکترۆنی نییە و بە دەست ئەنجام دەدرێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە راستەوخۆ دەست دەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان".
بەگوێرەی ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر شیرە مەڕی سەرۆکی گشتیی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتییدا دیاری دەکرێت و دوای پێداچوونەوە بە هەر سکاڵایەک لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی، پێکهاتەی ئەنجوومەنەکە پەسەند دەکرێت و دەست بەکارەکانیان دەکەن.