ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە فاروق كایماكچی، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد.
بەگوێرەی هەواڵی سایتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی تورکیا گوتوویەتی: بەهۆی سەقامگیریی و ئاساییش لە هەرێمی كوردستان، هانی كۆمپانیاكانی توركیای داوە تا زیاتر لەو هەرێمە سەرمایەگوزاریی بكەن. هەروەها باڵیۆزی توركیا هیوای خواستووە کابینەی هەشتەم، حكومەتێكی بەهێز بێ و ببێتە سەرچاوەی خێر و خۆشی بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.
کەیماکچی لەمەڕ سەردانی بارزانی بۆ شاری دیاربەکر 2013-11-18، گوتی: "ئەو سەردانە زۆر دیواری رووخان و ڕۆڵی ئێوە لە پڕۆسەی دیالۆگ و ئاشتی لە تورکیا زۆر گرنگە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.