کرکوک
ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری کەرکوک، کۆمەکی پەرلەمانتارانی عێراق بەسەر بەشێک لە لێقەوماوانی شارەکانی فەلوجە و رومادی کە ئێستا لەو شارە نیشتەجێبوون دابەشکرا.
بەگوێرەی ئامارە ناڕەمسییەکان، نزیکەی ٥٧ هەزار ماڵبات لە هەردوو شاری رومادی و فەلوجە، بەهۆی نائارامی ناوچەکانی خۆیان ئاوارەی شارەکانی دیکەی عێراق بوون.
دکتۆر وەلید موھەندی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە یەکێ بوو لەو پەرلەمانتارانەی هاوکاریی پێشکەش بەو ئاوارانە کردووە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" دابەشکردنی کەلوپەل بەسەر ئەم خێزانە کۆچبەرانەی فەلوجە و رومادی، چارەسەر نییە بەڵکو کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکانیان ئەرکی حکومەتە. خەڵکی ناوچەکە ستەمدیدەن و ئیتر کاتی ئەوەیە کۆتایی بە شەڕ و کوشتار بێ. ئەوەی ئێستا پێشکەشیان دەکەین بەشێکی زۆر زۆر کەمە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.