Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی و ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند، مه‌ترسیی داعش و په‌كه‌كه له‌سه‌ر كه‌ركووك به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت "پێویسته سوپای عێراق حه‌ویجه رزگار بکاتەوە"
له لێدواێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له هه‌ولێر، ساڵحی رایگه‌یاند "هێشتا كه‌ركووك له‌ژێر مه‌ترسیی هەڕەشەی تیرۆر دایه".
ساڵحی جەختی لە پێویستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حه‌ویجه کردەوە و و گوتی: "پێویسته سوپای عێراق حه‌ویجه رزگار بکاتەوە. چونكه مه‌ترسیی په‌كه‌كه له‌ناوه‌وه و مه‌ترسیی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وامه. به‌داخه‌وه نه حكوومه‌تی خۆجێی کەرکووک و نه حكوومه‌تی ناوه‌ندیش هەست بەم مەترسییە ناکەن".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لەبارەی دەستپێنەکردنی ئۆپەراسیۆن کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە سەرۆکوزیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم تۆمه‌تبارده‌كات و نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش عه‌بادی تۆمه‌تبارده‌كات.
ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خه‌ڵكی كه‌ركووك باجی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی خۆجێی و حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌ده‌ن و گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت هەرچییە زووە ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه ده‌ست پێبكات، چونكه تا حه‌ویجه له داعش پاكنه‌كرێته‌وه، كه‌ركووك له‌ژێر مه‌ترسیدا ده‌بێت. تا ئێستا هه‌نگاوێكی جددی له‌باره‌ی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حه‌ویجه‌وه بەدی ناکرێت. به‌ڵام ئێمه له فشاره‌كانمان به‌رده‌وامده‌بین. چونكه كه‌لێنی ئه‌منیی لە كه‌ركووك به‌رده‌وامه"
- "ده‌مانه‌وێت له خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر هێزێك پێكبهێنرێت"
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی راشیگه‌یاند له‌پێناو رێگریكردن له گۆڕانی دیموگرافی لە ته‌له‌عفه‌ر هێزێكی خۆجێی پێویسته و له‌وباره‌یەوه داوایان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق كردووه و گوتی:"ده‌مانه‌وێت هێزێك له خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر پێكبهێنرێت بێ جیاوازیكردن له‌نێوان مه‌زهه‌به‌كاندا".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه بۆ پێكهێنانی ئه‌و هێزه، چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
- كێشه‌ی ئه‌منیی دوای داعش
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه جێ ناكۆكییه‌كان له دوای داعش، پێویسته سیستەمێكی نوێ دابمه‌زرێنن و گوتی: "له‌وباره‌یەوه پێشنیاره‌كانمان به حكوومه‌تی ناوه‌ند راگه‌یاندووه. پێویسته چاو به كێشه‌ی ئه‌منیدا بخشێنرێته‌وه. پێویسته یه‌كلایی بكرێته‌وه كام هێزه ئاسایشی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێت كه به ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر ناوده‌برێت. ئایا هێزێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێكهێنراوه؟ یان پێشمه‌رگه، یان هێزێكی خۆجێی كه له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه پێكبهێنرێت، یان هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی؟ ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن پێویستیان به وه‌ڵامه".