Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرھەم ساڵح لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و جێنین ھێنیس پلاسخارت کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە تاوتوێ کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.