دیاربه‌كر
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ڤهنهدیك له كۆنسه‌ی ئه‌وروپا عوسمان جان گوتی: "ئەگەر ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵات بە دیموكراتیزە نەکات و گشت لایه‌نه جیاوازه‌كان به‌شداری له زه‌مینه‌ی سیاسی نەکات، ئه‌وا گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ده‌ستوورەوە بێ مانا ده‌بێت".
کۆڕێک له بنكه‌ی كه‌لتوور و كۆنگره‌ی زانكۆی دیجله له ژێر ناونیشانی "قۆناغی چاره‌سه‌ریی و ده‌ستووری نوێ" سازكرا و تیایدا عوسمان جان گۆتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی 2011دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاركردن له‌سه‌ر ده‌ستوور، گشت پارته سیاسییەكان له ژێر ماسكه‌كانه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
جان ئاماژەی بەوە کرد كه چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی ماف و سه‌ربه‌خۆییه‌كان له ده‌ستوور واده‌كات بابه‌ته‌كانی دیكه لهبیركاتهوه و گوتی: "پێویسته درۆكانی سه‌د ساڵه‌ی توركیا بخرێته لایه‌كه‌وه. گشت پارته سیاسییه‌كان له ژێر ماسكه‌كانه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن. به فراوانی نه‌گه‌یشتنه راستییه‌كان و له‌ناو ئه‌مه به‌ده‌په‌ش هه‌یه. چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی ماف و سه‌ربه‌خۆییه‌كان له ده‌ستوور واده‌كات بابه‌ته‌كانی دیكه لهبیركاتهوه. بابه‌ته‌كانی دیكه چییه؟ بنچینه‌ی كاره‌كه، سیستم، تێڕوانینی پرسەکە. له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ماف و سه‌ربه‌خۆییه‌كان بۆ ده‌ستوور، ده‌ستوور پێك ناهێنرێ. ده‌وڵه‌ت ئەگه‌ر ده‌سه‌ڵات به دیموكراتیزە نەکات و به‌شداری گشت لایه‌نه جیاوازه‌كان له زه‌مینه‌ی سیاسی له ناوچه‌ییه‌وه بۆ مه‌ركه‌زی ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌وە گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ده‌ستوور بێ مانا ده‌بێت. له‌مڕۆوه پێویسته تاوتوێی ئه‌م بابه‌تانه بكرێت و گشت پارته سیاسییه‌كان ماسكه‌كانیان داخه‌ن و بچنه نێو گفتوگۆی ته‌واوی بابه‌ته‌كه".
هەروەها مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی دیجلە فازل حوسنی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاكپارتی له به‌هێزكردنی ئیداره‌ی ناوچه‌یی كارێكی زۆری ئه‌نجام داوه و ئاشكرای كرد كه له ساڵی 2004ه‌وه ویستیان ئیداره ناوچه‌ییه‌كان به‌هێز بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه ڤێتۆ كرابووەوە.
له لایه‌كی دیکەوە جێگری هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان مه‌راڵ دانیش بێكتاش جه‌ختی له‌وه كردەوه كه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له توركیا باس ده‌كرێت ده‌ستووره و پێویسته پێش تاوتوێ كردنی ده‌ستوور باسی یاساكانی ئێستا بكرێت.
بێكتاش گوتی: "ئێستا له توركیا بیرۆكه و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه؟ سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌وانی هه‌یه؟ مافی ژنان و منداڵ له چ ره‌وشێكه؟ ده‌مانه‌وێت بابه‌تێكی زۆری وه‌ك ماف له یاساكان ببینین".