بڕوكسڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) كرد.
چاوش‌ئۆغڵو له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، كه به به‌شداری نوێنه‌رانی 60 وڵات له باره‌گای ناتۆ ئه‌نجام درا، وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و گوتی: "هه‌ڵوێستمان به ته‌واوی ئاشكرایه، باسمان له پێكهێنانی سیاسه‌تێكی فراوان و بهكردارییكردنی قسه‌كانمان كردووه. به‌م پێیه‌ش رامانگه‌یاندووه كه تەنیا ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌کانی ئاسمانیی وەڵامدەر نین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و له‌م باره‌یه‌وه پێویستمان به ستراتیژییه‌كی فراوان هه‌یه له پاڵ ئه‌مه‌ش جه‌ختمان له پاڵپشتیكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا و سوپای ئازادی سووریا كردووه".
چاوش‌ئۆغڵو هەروەها راشیگه‌یاند كه تاوتوێی شەڕخوازانی بیانی ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌وانه‌ی سووریا دێنەبەرچاو و له‌م باره‌یه‌وه‌ش گوتی: "له هه‌ر شوێنێك كێشه و بۆشایی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ ئه‌وە گرووپه‌کانی تیرۆریستی بۆ ئه‌و شوێنه دەڕۆن یان ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی گرووپه توندڕه‌وه‌كان. سێ ساڵ لەمەوبەر به‌هۆی رووداوه‌كانی عێراق و سووریاوە ئێمه ئه‌م بابه‌ته‌مان باس كرد، به‌داخه‌وه به‌هه‌مان شێوه رووی دا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئوكراینا بكه‌ین هه‌مان شت ده‌بینین، واته ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بێكی دیاریكراوەوە نییه‌م، له هه‌ر شوێنێك كێشه به‌رده‌وام بێت ئه‌وە توندڕه‌وی و تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت".
چاوش‌ئۆغڵو لە درێژەی وەڵامدانەوەکانیدا رایگه‌یاند كه وڵاتانی ناوچه‌كه پێشنیاری جیاوازیان خستووەته‌ڕوو، به‌و پێیه‌ش به‌شێك له‌وان پێشنیاری ئۆپه‌ڕاسیۆنی وشكایی و به‌شێكی دیكه‌ش داوای ناوچه‌ی پارێزراو و گرتنه‌به‌ری گشت رێگرییه‌كانی دیکە ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه وڵاتانی ناوچه‌كه رێكخراوی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر خۆیان ده‌زانن، به‌وه‌ش هاوڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی داعش، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و وڵاتانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داعش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وە وڵاتانی ئه‌وانیش ده‌بێته ئامانج.
چاوش‌ئۆغڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دروست كردنی ناوچه‌ی پارێزراو لە سووریا كرد و گوتی: "له‌و كاته‌وەی كه بیرۆکەی دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو هاتووه‌تە ئاراوه، هه‌ر لایەك بیر و بۆچوونێكی جیاوازی هه‌بوو، به‌ڵام له دوای تێگه‌یشتن و باسكردنی گرنگیی ئه‌م كاره هاوپه‌یمانه‌كانمان به تایبه‌تی ئه‌مریكا، گرنگیان به‌م پێشنیاره دا".
چاوشئۆغلو هەر لەوبارەیەوە گوتی: "تاكه ئامراز كه به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ رژێم و رێكخراوی داعش بكات سوپای ئازادی سووریایە، لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لایه‌نگری خۆیان ده‌گۆڕن، به‌و پێیه‌ش پێویسته سوپای ئازادی سووریا به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌هێز بكرێت، له لایه‌كه‌وه رژێم كه چه‌ك له رووسیا و ئێران وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها داعش كه چه‌كی قورسی زۆری له حكوومه‌تی عێراقه‌وه بده‌ست كه‌وتووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ن ئاسان نییه. ئۆپۆزسیۆن بەو شێوه‌یه پڕچه‌ك نییه بۆیه پێویسته پڕچه‌ك بكرێن و رابهێنرێن. بۆ به‌هێزكردنی ئه‌وانیش چاوپێكه‌وتنه‌كانمان به‌رده‌وامه، له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هەموو لایه‌نه‌كان هاوڕان و وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین كه به زووترین كات ده‌ست پێ بكات".
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی، لاورێنت فابیۆس، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دواپێشهاته‌كانی عێراق و سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش كردووه و له‌و باره‌یه‌وه‌ش هه‌ردوو وڵات، هاوڕان.