Zana Natık Kerem
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حەوت پارچە شوێنەواری دزراو کە لە ھۆڵەندا دەستیان بەسەرداگیراوە، رادەستی کراوەتەوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:"حەوت پارچە شوێنەواری دزراو لە لایەن ھۆڵەنداوە رادەستی باڵیۆزخانەی عێراق لە لاھای کراونەتەوە".
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە پارچە شوێنەوارە دزراوەکان لە ھۆڵەندا لە لایەن دەستەی زانیاری و میراتەوە، دەستیان بەسەرداگیرابوو.