Abdullah Abdulmanaf Shukur
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
هەولێر – AA
ئهنجوومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا جەخت لەسەر درووستی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەولێر لەبارەی کەیسی چەند سزادراوێک دەکەنەوە کە لە ناو میدیا و رای گشتی بە “حوکمدراوانی بادینان” ناسراون.
لە راگەیەندراوەێکدا کە بە ناوی دادگای پێداچوونهوه و ئهنجوومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستاندا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: “سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم / دەستەی سزایی/٢ بە ژمارە (٤٦٨/ دەستەی سزایی٢ /٢٠٢١) لە رێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢١ کە کاردانەوەی جۆراوجۆی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتۆتەوە، ئێمە جەخت لەوە دەکەین کە لە ھەموو قۆناغەکانی دادگایی کردن و بڕیاردان لەسەر ئەم دۆسیەیە بە پشت بەستن بە زانیاری و بەڵگە و دیکۆمێنتی دروست و بەو پەڕی پیشەیی و یاساییانە و سەربەخۆییانە و بێلایەنانە مامەڵەمان کردووە”.
ئهنجوومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان راشیگەیاندووە کە “بەشێک لەو کاردانەوە و ھەڵوێست نواندنانە دەچنە خانەی دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکان و رێزنەگرتنە لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری. ئەمە لە کاتێکدا کە ئەرکی ئێمە و ھەموو ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانە کە پابەند بین بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و حوکمی یاساو بڕیاری دادگاکان”.
ئهنجوومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دادگای هەولێر پەیوەندی ئەو سزادراوانەی بە هەریەکە لە کۆنسوڵخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا بە تاوان نەزانیوە لەم بارەیەوە ئەنجوومەنەکە رایگەیاندووە: “ئامادەیی تەواوی خۆمان نیشان دەدەین بۆ ئاگادارکردنیان لە ھەموو زانیاری و بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی دۆسیەی ناوبراوان بە مەبەستی دەرکەوتن و نیشاندانی راستیەکان”.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکە هەروەها هاتووە: “بۆ زانیاری ھەموو لایەک ئەو بڕیارە ھێشتا پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە و قۆناغی دیکەی تانەلێدانی ماوە کە ئەویش قۆناغی داواکردنی راستکردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەیە بە پێی یاسا، سزاداراوان دەتوانن تانە پێشکەش بکەن بۆ راستکردنەوەی بڕیارەکە”.