Zana Natık Kerem
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە لە میانی شەڕو پێكدادانەكانی شاری مووسڵدا، هەزار و ٢٦٠ مەدەنی كوژراون".
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشیەتێد پرێس، حەیدەر عەبادی گوتی: "لە میانی شەڕو پێكدادانەکانی هیزەكانی سوپا و تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كە نۆ مانگی خایاند لە نێوان ٩٧٠ و هەزار و ٢٦٠ مەدەنی كوژراون".
سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی: "هێزە ئەمنییەكان هەموو هەوڵ و تواناکانیان لە پێناو پاراستنی گیانی خەڵكی مەدەنی لە مووسڵ خستبووەگەڕ و هەر لە بەر ئەوە، باجی قورسیان داوە".
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەشدا كە لە كاتی شەڕو پێكدادانەكانی مووسڵ، هێزە ئەمنییەكانی راسپاردبوو لەوەی هەوڵ بدەن گیان و ماڵی خەڵكی مەدەنی بپارێزن.