Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
به‌غدا – AA
ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانەی کە ماوەی دوو هەفتە زیاترە پارێزگاکانی باشووری عێراقییان گرتووەته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی كاره‌با به‌پێی پێویست تاكو ئێستا ١٤ کوژراو و زیاتر له ٧٠٠ برینداری لێكه‌وتووەته‌وه.
خۆپیشاندانەکان كه له شاری به‌سرا ده‌ستیپێكرد كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه‌ن دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و به‌غدای پایته‌ختیشی گرته‌وه.
له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌ویست بچنه ناو ته‌لاری فه‌رمانگه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان به توندی رووبه‌روویان بوونه‌وه و ته‌قه‌یان لێ‌كردن. له به‌رامبه‌ردا خۆپیشانده‌ران دروشمی "سوپا پارێزه‌ری وڵاته نه‌ک پاسه‌وانی گەندەڵکاران"یان به‌رزكرده‌وه...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.