Zana Natık Kerem
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی دەستی پێكرد كە چاوەڕوان دەكرێت لە میانیدا ماددەی ١٥ لە یاسای هەڵبژاردنەكان تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی كارەكانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كردووەتەوە.
ئاماژە بەو یاسایانە نەدراوە كە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە میانی دانیشتنەكەدا، ماددەی ١٥ لە یاسای هەڵبژاردنەكان تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.