Azat Muhammet
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
دهۆک - AA
بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، حەمزە رەزیکى: "لە رۆژانى جەژنى نەورۆزدا، ١١ هەزار و ٩٨٤ کەس سەردانى بنکەکانى تەندروستیان کردووە و ٦٨٣ حاڵەتیش لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانى تەندروستی چارەسەرکراون و لەم ژمارەیەش ١٨ کەس بەئەگەرى جیاجیا گیانیان لە دەستداوە".
بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، حەمزە رەزیکى رایگەیاند "لە رۆژانى جەژنى نەورۆزدا، ١٩ رووداوى هاتوچۆ لە شوێنى جیاجیاى سنوورى پارێزگاى دهۆک روویانداوە و، بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆ، پێنج کەس گیانى لە دەستداوە و لە هەمان کاتیشدا، ٧٥ حاڵەتى سووتان روویانداوە و سێ لە کەسانى سووتاو خەوێنراون لە نەخۆشخانە، هەروەها دوو لە کەسە سووتاوەکان نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامداراوە و لەنێو سووتاوەکاندا دوو کوردى سووریا هەبوون".
بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، حەمزە رەزیکى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە هۆڵى تەندروستى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک گوتی: "لە رۆژانى جەژنى نەورۆزدا، ١١ هەزار و ٩٨٤ کەس سەردانى بنکەکانى تەندروستیان کردووە و ٦٨٣ حاڵەتیش لەلایەن تیمەکانى تەندروستییەوە چارەسەرکراون و لەم ژمارەیەش، ١٨ کەس بەئەگەرى جیاجیا گیانیان لە دەستداوە و، ٤٤٨ منداڵ لە دایک بوون، ٢٣٢ کوڕ و ٢١٦ کچ".
لەبارەى ئەو کەسانەى کە گیانیان لە دەستداوە، حەمزە رەزیکى گوتى: "ئەو ١٨ کەسەى کە گیانیان لە دەستداوە هەمووى بەهۆى نەخۆشى بووە کە هەشتیان بەهۆى نەخۆشى جۆراوجۆر بووە و پێنج کەسیش بەهۆى جەڵتەى دڵ. هەروەها پێنج کەسى دیکەش بەهۆى رووداوى هاتوچۆ لە رۆژانى نەورۆزدا، گیانیان سپارد".
گوتیشى: "لە رۆژانى نەورۆزدا، ١٠٧ نەشتەرگەرى منداڵ بوون و فریاکەوتن لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەنجامداروە".
راشیگەیاند کە لە رۆژى یەکەمى نەورۆزدا، چوار کەس بەهۆی یارییەکانی ئاگرینی لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک چارەسەرى پزیشکیان وەرگرتووە.
بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک ئاشکراى کرد کە ٤٠ کەس بەهۆى نەخۆشییەکانى چاو یان دروستبوونى حاڵەتى نەخوازراو سەردانى بنکەکانى تەندروستییان کردووە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و سێ لەو ٤٠ کەسە دەستبەجێ نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە.
لە کۆتاییدا حەمزە رەزیکى ئاماژەى بەوەدا کە لە رۆژانی نەورۆزدا تیمەکانى تەندروستى بەردەوام لە ئەرکدا بوون و، سەردانى ٢٧١ شوێنیان کردووە، هەروەها ٢ هەزار و ٩٢٥ سمپڵی خواردن و خواردنەوە لەلایەن نۆڕێنگەکانى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى پشکنینیان بۆ کراوە.