Zana Natık Kerem
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
نەینەوا ــ AA
روانگەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردووەتەوە رایگەیاند كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ كە لە ١٩ی مانگی رابردوو دەستی پێكرد تا ئێستا، ٣ هەزارو ٨٤٦ كەس كوژراون.
روانگەكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئێستا، ٣ هەزارو ٨٤٦ هاووڵاتی مەدەنی لە بەشی راستی مووسڵ كوژراون ئەمە سەرباری ئەوەی ژمارەیەكی زۆری دیكەی هاووڵاتی مەدەنی كەتوونەتە ژێر پاشماوی خانووە رووخاوەكان كە هێشتا تەرمەكانیان دەرنەهێنراوە.
روانگەی ناوبراو راشیگەیاندووە كە زانیارییەكان لەبارەی ژمارەی كوژراوەكانی لە ئاوارە هەڵاتووەكانی بەشی راستی مووسڵ كۆكردووەتەوە.
روانگەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ داوای لە هێزەكانی عێراق كردووە كە گرنگە بۆ بۆردوكانكردنی ئامانجەكانی داعش بەدیاریكراوی پشت بە سەرچاوەكانی وردی هەواڵگری خۆیان ببەستن دەبێت كە لەكاتی بۆردومانەكاندا، لەوە دڵنیابن كە هاووڵاتییانی مەدەنی لە نزیك ئامانجەكانی داعش بوونیان نییە.
لە كۆتاییدا روانگەكە داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و لایەنەكانی هەواڵگری كردووە كە زۆر بەوردی ئامانجەكانی داعش دیاری بكەن و تا هاووڵاتییانی مەدەنی لە مەترسی دوور بخەنەوە و جەختی كردەوە كە گرنگە ئەولەویەتی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پێش ئەولەویەتی ئەو هێرشە ئاسمانییە بێت كە دژی داعش ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبووری نیگەرانی خۆی لەو كارەساتە دەربڕی كە هاووڵاتییانی مەدەنی لە بەشی راستی مووسڵ بەهۆی بۆردومانەكانی هەڕەمەكی رووبەڕووی دەبنەوە.
لە بەیاننامەیەكدا سەلیم جبووری ئاماژەی بەوە داوە، زۆر نیگەرانە بەرامبەر ئەو كارەساتە كە هاووڵاتییانی مەدەنی لە بەشی راستی مووسڵ بەهۆی بۆردومانەكانی هەڕەمەكی رووبەڕووی بوونەتەوە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونیشیكردووەتەوە كە هێزەكانی عێراق لە گۆڕەپانی شەڕەكاندا، بەرپرسیارێتێكی گەورە و گرنگیان لە ئەستۆدایە كە ئەوەش پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنییە لەگەڵ پارێزگاریكردن لە شادی و سەركەوتنەكان و نابێت لەدەستی بدەن.
هاوكات جێگری سەركۆماری عێراق، ئوسامە نوجێفی نامەیەكی بەپەلەی لەبارەی كوژرانی هاوولاتییانی مەدەنی لە بەشی راستی مووسڵ، ئاراستەی سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی و وەزیری ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی و وەزیری بەرگری، عیرفان حەیالی كرد.
لە نامەكەدا، ئوسامە نوجێفی رایگەیاندووە كە گۆڕانكاری لە بنەمای ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلًكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ روویداوە چونكە وەكو ئەو بنەمایە نییە كە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی چەپی شارەكە پەیڕەو كرا.
ئوسامە نوجێفی ئاماژەی بەوەشداوە كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی مەدەنی كوژراون.
جێگری سەركۆماری عێراق داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی و پاراستنی گیان و كەرامەتی هاووڵاتی مەدەنی كردووە و داواشی لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە كە دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێ كردنی ئەو كارەساتە ساز بكات كە لە بەشی راستی مووسڵ روویداوە.