Sangar Hamad Azeez
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ئاشتۆن کارتەر بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگەین لەبارەی تێڕوانینی ئەرێنی بۆ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و پەلەکردن لە پێشرەوییەکان بۆ ڕەققە. ئێمەش چاوەڕێین کە ئەو چەکدارانەی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە لە منبج ماون لە رۆژهەڵاتی فوڕات بکشێنەوە . باوەر بە بەڵێنی رێکخراوی تیرۆرستی ناکرێت و کەس نازانێت کە سبەی بەتەمای چین".
له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، فیكری ئشک، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند: "گرنگیدانی توركیا به پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق گونجاوه. پشتیوانی لێده‌كه‌ین له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی له‌سه‌ر سنووره‌كانی. خوازیارین توركیا به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بكات كه دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چن".