Safvan Allahverdi
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
دەنگۆى ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، ژمارەى ديپلۆماتکارەكانى لە عێراق كەمدەكاتەوە.
بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە Foreign Policy ئەمريكى بڵاوكراوەتەوە، پلانى ئەو بڕيارەى لە لايەن وەزارەتى دەرەوەوە ئامادەكراوە، نێردراوە بۆ ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوە لە ئەنجوومەنى پيرانی ئەمریکا.
پلانەكە باس لە كەمكردنەوەى كارمەندانى باڵیۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا و كۆنسوڵكەرى گشتى لە هەولێر لە ٤٨٦ كارمەندەوە تاكو مانگى ئايارى ٢٠٢٠ بۆ ٣٤٩ كارمەند، هەوەها لە پلانەكەدا هاتووە جگە لە وەزارەتى دەرەوە، وەزارەتى بەرگریى و دامەزراوەكانى ديكەش كارمەندانيان كەمدەكەنەوە.
لەلايەكى ديكەوە پلانەكە گەرەنتى ئەوە دەدات كە هيچ كاريگەريى نابێت لەسەر تواناى ديپلۆماتى ئەمريكا و ئامانجەكانى لە عێراقدا، بەڵام چەند سيناتۆرێکى كۆمارى بە پاساوى ئەوەى "ئەم پلانەى ئيدارەى سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ زيان بە ئامانجەكانى بەرەنگاربوونەوەى ئێران لە ناوچەكە دەگەێنێت" لە دژى راوەستانەوە.
- وەڵامێكى روون لەلايەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكاوە نەدراوە
لەلاى خۆيەوە گوتەبێژێكى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا كە نەيويست ناوى ئاشكرا بكرێت لە روونكردنەوەيەكى بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، خۆى بوراند لە پێدانى وەڵامێكى روون لەسەر پرسەكە.
گوتەبێژەكە، ئاماژەى بەوە كرد كە ئاسايشى ديپلۆماتى وڵاتەكەى و هاووڵاتييانى لە دەرەوەى وڵات لە پلەى يەكەم دێت بۆ ئيدارەى ئەمريكا، و رايگەياند كە نوێنەرايەتييەكانيان لە بەغدا وهەولێر بەردەوامن لەسەر كارى خۆيان و باڵیۆزى ئەمريكا ماتيۆ تولەر و تيمەكەى لە شوێنى خۆيان بەردەوامن لەسەر كارى رۆژانە.
گوتەبێژەكە گوتى: "عێراق، گرنگترين هاوبەشى ستراتيجى ئێمەيە لە ناوچەكەدا، بۆ عێراقێكى يەكگرتوو، ديموكراسى، فيدراڵ و خۆشگوزەران ئامادەين بۆ پاڵپشتكردنى هاوبەشە عێراقييەكانمان و خەلكى عێراق. بەردەوامين لە چاودێريكردنى دۆخى ئەمنيى عێراق بەتايبەتى لەم دۆخەى ئێستادا".