Dildar Baykan
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
ئەنجوومەنى گشتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمريكا، دانيشتنە مێژوویيەكەى سەبارەت بە تاوتوێكردن و پەسەندكردنى ماددەكانى لەسەركارلادانى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ دەستپێكرد.
ماددەكانى لەسەركارلادان كە ئاراستەى ترەمپ كراون بريتيين لە "خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات" و "تەگەرەخستنە بەردەم كارى كۆنگرێس" و لەم بەيانييەوە(بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا) لە ئەنجوومەنى گشتيى ئەنجوومەنى نوێنەراندا خرانە تاوتوێكردن.
ترەمپ، لە دواى ئاندرۆ جونسن و بيل كلینتن، دەبێتە سێيەم سەرۆكى ئەمريكا كە ئەنجوومەنى گشتيى ئەنجوومەنى نوێنەراندا ماددەكانى لەسەركارلادانى بخرێتە دەنگدانەوە.
- وەڵامى پيلۆسى بۆ نامەكەى ترەمپ
لەلايەكى ديكەوە سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانی ئەمریکا، نانسى پيلۆسى، وەڵامى نامە شەش لاپەەكەى ترەمپى دايەوە كە دوێنێ سەبارەت بە لەسەركارلادانى بۆى ناردبوو.
پيلۆسى، كە بۆ رۆژنامەنووسان قسەى كرد، سەبارەت بە نامەكە گوتى: "هيچ هەڵوێستێكم نييە لە بەرامبەر ئەو نامەيە، زۆر بێ مانايە. كاتم نەبوو هەموو نامەكە بخوێنمەوە، تەنها بەشە گرنگەكانم خوێندەوە، بەڕاستى ئەو نامەيە دەقێكى نەخۆشيدەرە".
- ترەمپ بۆ پيلۆسى: "خراپترين سەرۆك ئەنجوومەنى نوێنەرانە"
- لەلاى خۆيەوە ترەمپ، لە رێگەى تويتەرەوە سەبارەت بەو روونكردنەوەكانى پێلوسى نووسيبووى: "(پيلۆسى) وەكو خراپترين سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران لە مێژوودا ناوى دەنووسرێت. خۆى جارێكيش لە دەرگا دەركرابووەوە دەرەوە".
ترەمپ، دەربارەى لێكۆڵينەوەكانى لەسەركارلادانى نووسيويەتى: "باوەڕدەكەن من ئەمڕۆ لەلايەن چەپى توندڕەوەوە بە (پێشێلكردنى دەستوور) تاوانباردەكرێم؟ ديموكراتەكان هيچ شتێك مەكەن، من هيچ شتێكى هەڵەم نەكردوە".
سەرۆكى ئەمريكا، دووپاتيكردەوە كە پێويستە ئەوەى بەرامبەر ئەو كراوە بەرامبەر هيچ سەرۆكێكى ديكەى ئەمريكا نەكراوە و گوتى: " نزام بۆ بكەن".