Efsun Yılmaz,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران رایگهیاندووه 'دەگەڕێینەوە بۆ مەرجەکانی پێش ریفراندۆم'. ئێ باشە مادەم دەگەیشتیتە ئەمە بۆچی سوور بوویت لەسەر ئەو هەڵەیە. بۆچی گوێت لە تورکیا نەگرت کە چەندین ساڵە پارێزگاریت لێ دەکات و هێڵی ژیانی بۆ دروست کردوویت. بەهەرحاڵ، وەک دەڵێن حسابی هەڵە لە بەغداوە دەگەڕێتەوە، لە کۆتاییدا حسابی هەڵە پێش ئەوەی بگاتە بەغدا، گەڕاوەتەوە".
بینالی یڵدرم له كۆڕبهندی ئابووریی ئیجهدا وتارێكی پێشكهش كرد و رایگهیاند، لهم قۆناغهی دواییدا ریفراندۆم و خواستی جیابوونهوه، كاریگهریی له ئابووریی ناوچهكه كردووه و گوتی: "ئابووریی چینیش بابهتێكی دیكهیه. لهوێ گهشهسهندن بهردهوامه".
ناوبراو لهبارهی ئابووریی توركیاوه گوتی:
''ساڵی ٢٠١٨ لە تورکیا لە ٢٠١٧ باشتر دەبێت. ئەمە بە دڵنیاییەوە بە تێبینی لە لای خۆتان بینووسن. هەڵاوسان لە ژمارەیەکی تاک رەنووسیدا دەمێنێتەوە و ئامانجی گەشەکردنمان لانیکەم لەسەدا ٥.٥-ە. تەماشاکەن، ئەگەر هات و ئاستی گەشەکردنمان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بووە رەنووسێکی دوو خانەیی، ئەوا سەرتان نەسووڕێت. ئەگەر هاتوو لە کۆتایی ساڵدا گەشەکردن لەسەدا ٧ بوو، دیسان هەر سەرتان نەسووڕێت''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگهیاند كه دۆخی ئێستای ناوچەکە دڵخۆشكهر نییه و گوتی:
"ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران رایگهیاندووه 'دەگەڕێینەوە بۆ مەرجەکانی پێش ریفراندۆم'. ئێ باشە مادەم دەگەیشتیتە ئەمە بۆچی سوور بوویت لەسەر ئەو هەڵەیە. بۆچی گوێت لە تورکیا نەگرت کە چەندین ساڵە پارێزگاریت لێ دەکات و هێڵی ژیانی بۆ دروست کردوویت. بەهەرحاڵ، وەک دەڵێن حسابی هەڵە لە بەغداوە دەگەڕێتەوە، لە کۆتاییدا حسابی هەڵە پێش ئەوەی بگاتە بەغدا، گەڕاوەتەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژهی بهوهدا، دۆخی سیاسیی سووریا و عێراق و بوونی رێكخراوه تیرۆریستییهكان، رێگریی زۆریان لهبهردهم ناوچهكهدا دروستكردووه.
بینالی یڵدرم جهختیكردهوه كه توركیا بووهته گەرنتیکەری ناوچهكه و گوتی:
''ئەمڕۆ بەراورد بە ٢-٣ ساڵی رابردوو، پەڕینەوە لە دەریای ئیجەوە بۆ ئەورووپا، بە رێژەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵکراوە. لە کاتێکدا کە هەموو ئەمانە دەکەین، ئێمە خوازیارین کە دۆستە ئەورووپییەکانمان باشتر هەست بەو بەرپرسیاریەتییە و ئەو قوربانیدانە بکەن کە تورکیا لە ئەستۆی گرتووە و پێی بزانن، بەڵام دەمەوێت لێرەدا ئەوە بڵێم کە بە تایبەتی لە ئەورووپا تەوژمی نەتەوەپەرستی هەڵشکاو و دوژمنایەتی ئیسلام لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، دیدگای بۆ داهاتوو لە ئەورووپا نەهێشتووە. ئەورووپا لەم رۆژانەدا سەرگەرمی گەڕانە بەدوای ئەو رێگایانەی کە چۆن لەگەڵ توندڕەویدا هەڵبکات''.