Azad Mohemmed
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
فەرماندە لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لیوا بەهجەت تەیمەس رایگەیاند: "هەموو ئەو پێشمەرگە عەرەب، کریستیان و پێکهاتەکانی دیکە کە دوای پەسەندکردنیان لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمە، کە لەلایەن فەرماندەیی زێرەڤانی مەشق و راهێنانیان پێکرا، تا ئێستا لەژێر فەرمانی حکوومەتی هەرێم و فەرماندەیی زێرەڤانیدا ماون".
فەرماندە لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لیوا بەهجەت تەیمەس لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە نزیکەی پێنج هەزار پێشمەرگەی عەرەب ریزەکانی پێشمەرگەیان جێهێشتووە و بە چەکەکانیانەوە چوونەتە ریزی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، دەشڵێت "هەواڵ و دەنگۆی لەو چەشنە دوورن لە راستییەوە، و ئەو لایەن و تاقمانەی لەپشت ئەو دەنگۆیانەن ئامانجییان چەواشەکارییە".
ئەو فەرماندەیە گوتیشی: "ئەو پێشمەرگانەی لە پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا و رۆژئاوای دیجلە پێکهاتوون، تا ئەم ساتەش لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستاندان، پێشمەرگەی راهێندراون و ژمارەیان نزیک دەبێتەوە لە پێنج هەزار پێشمەرگە".
فەرماندەیەکی پلە باڵای دیکە لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پارێزراوە گوتی "هەواڵی جێهێشتنی ریزەکانی پێشمەرگە راست نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پێچەوانەکەی راستە کە سەربازانی سوپای عێراق خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن و دەیانەوێت ریزەکانی سوپا جێبهێڵن و ببن بە پێشمەرگە".