ئیستەنبوڵ
ھاوسەرۆکی پەیەدە (ساڵح موسلیم) لەگەڵ جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا (عومەر ئونھۆن) دیداریکردو گوتی" داوای سەربەخۆیی و ئوتۆنۆمیمان نەکردووە بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا، بەڵکو بڕیارمانداوە لەگەڵ گەلی سوریا پێکەوە بژین، بەڵام ئێستا لەباکووری وڵات بەھۆی نەبوونی ئیدارەیەکی بەڕێوە بردن بۆشایی زۆر دروستبووە"
موسلیم ھەروەھا رایگەیاند ئەوان کۆمیتەیان دروستکردووە بۆ ئەوەی ئیدارەی کاتی ناوچەکە بکەن بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی پرسی شەڕو تێھەڵچوونەکانی سەر سنووری سوریا-تورکیا کراو تورکیا داوایکرد ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردی سوریا زیاتر تێکەڵی (ھاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیونی سوریا) ببن.
لەدرێژەی دیداری بەرپرسانی حیزبە کوردییەکانی سوریا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، ھەر یەکە لە عەبدولکەریم بەشار سەرۆکی (پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا) موستەفا جومعە سەرۆکی و (پارتی ئازادی) و موستەفا وسو و چەندین سەرۆک حیزبی دیکە دیدارو کۆبوونەوە ئەنجامدراون.