قودس
دیدارەکە لەدوای سێ ساڵ ھەڵپەساردنی دانیشتنی نێوانیان بۆ یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت.
لەو دیدارەدا نوێنەرانی فەلەستین (سائیب عوەرەیقات و محەمەد شیتائی) و نوێنەرانی ئیسرائیل (تزیپ لیڤنی و ئیساک موڵچو) ئامادەبوون. ھەروەھا نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ پرسی ئاشتی (مارتین ئیندیک) بەشداریکردبوو لەگەڵیان.
سەبارەت بەباس و خواسی ناو کۆبوونەوەکە ھیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە جولەکەکانی رۆژئاوای (شەرعیە)و رۆژھەڵاتی شاری (قودس) لەدژی ئەو دیدارە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.