Sarmand Hameed
21 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دۆخى وڵاتیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، كۆبووه‌تەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بوودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.