Sarmand Hameed
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتیی وڵات و جەختکرایەوە لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتییان و دابینکردنی هەموو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لەپێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیریی و ھێنانەئاراوەی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاووڵاتییان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.