Zana Natık Kerem
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی لە کاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن مستەفا کازمیەوە پێشوازی لێکراوە.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.