شاندێکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، شەماڵ سەردا سەردانی بیلارووسیای کرد.
شاندەکە بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو گرووپە کرد کە بەمەبەستی پێشخستنی بواری پیشەسازی و بازرگانی ھەردوو لایەن پێکھاتبوو. ھاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی بیلارووسیا، ڤەلانتین ریباکۆڤ بەناوی وڵاتەکەی بەشداری لە کۆبوونەوەکە کرد و رایگەیاند کە ئەوان کوردستانی عێراق وەک سەکۆیەک بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق دەبینین.
ریباکۆڤ راشیگەیاند کە پێویستە ھەماھەنگی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و تەندروستی، پەروەردە بەھێز بکرێت.
وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حکوومەتی ھەرێم، شەماڵ سەردار رایگەیاند کە ھەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ پێشخستنی ھەماھەنگی لەگەڵ بیلارووسیا.
کۆبوونەوەی شاندەکە تا ٢٩ی ئادار بەردەوام دەبێت. جێگەی باسە لە ئەیلوولی ٢٠١٤، وەزیری دەرەوەی بیلارووسیا، ڤلادیمیر ماکی سەردانی ھەرێمی کوردستان کرد و رێککەوتنی ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم واژۆ کردبوو.