جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یالچن ئاکدۆغان، رایگەیاند کە لە دوای ئەوەی ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن لۆبی لەناوبردنی قۆناغی چارەسەریی بەکارھات ئەوا، ھیچ کەسێک لە لای سەیر نەبێت ئەگەر دەمیرتاش لە دوای ھەڵبژاردن خیانەت لە ئیمراڵی بکات.
ئاکدۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی لێکچواندنی ھەدەپە بە رۆبین ھوود لەلایەن دەمیرتاشەوە گوتی: "روبین ھوود لە لای ھەژاران بوو، بەڵام ئەمانە لە لای سەرمایەدارانن، لە ھەوڵی رووخاندنی قۆناغی چارەسەرین ھاوکات لە دوای ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن لۆبی لەناوبردنی قۆناغی چارەسەریی بەکارھات ھیچ کەسێک لە لای سەیر نەبێت ئەگەر دەمیرتاش لە دوای ھەڵبژاردن خیانەت لە ئیمراڵی بکات".