Hemn Baban
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
هه‌ولێر-AA
سه‌ردانی شانده ئه‌مریكییه‌كه له‌كاتێكدایه كۆتایی داعش له‌به‌رده‌رگایه و عێراق چاوه‌ڕوانی قۆناغی نوێ ده‌كات و كورده‌كانیش باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له شاری هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی پایه بڵندی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی ئه‌مریكا كرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شانده له سه‌ردانێكیاندا بۆ عێراق دوێنی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا كه دوێنی گه‌یشتنه عێراق هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئەمریکا، جه‌نەڕاڵ جۆزێڤ دانفۆرد جۆنیۆر و گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گارد كۆشنێر، یاریده‌ده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، تۆماس بۆسیرت و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له عێراق، دۆگلاس سلیمان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له‌لای ده‌ستی راستییه‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوەزیران، نێچیرڤان بارزانی و جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی و وەزیری ناوخۆ و کاورباری پێشمەرگە بە وەکالەت، کەریم شنگالی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌رێم ده‌بینران، له‌نێویاندا سكرتێری حزبی سویسالیست دیموكراتی كوردستان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود و به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا هه‌بوون.
پرسیاری یه‌كه‌می سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئەمریکا، جه‌نەڕاڵ جۆزێڤ دانفۆرد له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی ئه‌وه بوو كه تێڕوانینی بارزانی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ قۆناغی پاش داعش و قۆناغی داهاتووی عێراق چی ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كۆبوونه‌وه هیچ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی لێ ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواتر راگەیەنراوی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربچێت و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆر پرسی تاوتوێ بكرێن ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌وره‌یی و ئاستی هه‌ردوو شاندی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ستیاریی بارودۆخی عێراق كه قۆناغی دوای داعش له‌به‌ر ده‌رگایه، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ند پرسێكی جێ بایه‌خ كه به‌مدواییانه زۆر جێی مشتومڕبوون له‌نێویاندا پرسی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك و چەند تەوەرێکی دیکە.