Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵی نێوان، عێراق، میسر و ئوردن گەیشتە بەغدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە عەبدوڵڵای دووەم بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵی نێوان وڵاتەکەی، عێراق و میسر گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پێشوازی لێ کراوە.
پێشتریش، سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەکەدا، گەیشتبووە بەغدا.
ئەمڕۆ لووتکە سێقۆڵی عێراق، میسر و ئوردن لە بەغدا بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا سەبارەت بە ھاریکارییەکانی نێوان ھەر سێ وڵات لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرھێنان گفتوگۆ دەکرێت.