Haydar Hadi,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانییان سنووری عێراق-سووریای کۆنتڕۆڵ کردووە و کۆتایی بە شەڕی داعش هاتووە.
لە میانی بەشداریکردن لە "کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی میدیا" کە لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقەوە بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانیان سنووری عێراق-سووریای کۆنتڕۆڵ کردووە و کۆتایی بە شەڕی داعش هاتووە.
عەبادی جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆیان کردەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودس، گوتیشی: "کە دەرفەت و مافی بردنی قودسی نییە".
لەمبارەیەوە پێشتر عەبادی رایگەیاندبوو کە دان بە بڕیارەکەدا نانێن و هۆشداریشی دابوو کە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەیشەوە تۆڕی میدیای جەنگی وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستە سەر ئەوەی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی داعش عەبدولئەمیر یارەڵڵا رایگەیاندووە کە تەواوی خاکی عێراقیان لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککردووەتەوە.