ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاشکراکردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان)ەوە، بە پێنج زمان (ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، روسی، سربی، کوردی(سۆرانی و کرمانجی) رووماڵدەکات.
جگە لەوە لە پەیجی رەسمیی ئانادۆڵو لە (تویتەر)ی سۆرانی، بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
ئەردۆغان: ئەم پاکێجە دوایین ھەنگاومان نابێ و بەردەوام دەبین لە دیموکراتیزە کردن و بەھێزتر کردنی تورکیا. ئەم پاکێجە دەبێتە ھۆکاری رزگار کردنی تورکیا لە ھەر بەربەست و ئاستەنگییەک و ئەو رێفۆرمانەی کە ئەمڕۆ دەستپێدەکەن دەبنە سەرەتای قۆناخێکی نوێ لە تورکیا و بەردەوام دەبن.
لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوو سەرەڕای ھەر ھەمووی ئاستەنگییەکان و سیاسەتی بێً چارەسەری و ھەڵوێستی ئەو پارت و لایەنانەی کە وشەکانی وەکو مافی مرۆڤ و ئازادیی و چارەسەرییان کردبوو بنیشتی دەمی خۆیان، ئێمە توانیومان خۆمان لە سیاسەتی بێ چارەسەری رزگار بکەین و دەست بە رێفۆرمی پێویست بکەین و زەمینەی دووبارە کردنەوەی کوودەتا سەربازییەکان لە ناو بەرین.
تورکیا بەجۆرەیەک بەرەو پێشەوە دەچێ کە چی دیکە کەس ناتوانێت بەرەو دواوە بیگەڕێنێتەوە و داواکاری ماف و ئازادییەکانیش نە لە رێگا نایاساییەکانەوە بەڵکو لە رێگای سیاسەتی رێگەپێدراوەوە ئاراستە دەکرن.
لە شوێنێک کە چەک قسە بکات و کار بە چەک بکرێت، بیروڕا کاری پێ ناکرێ و چارەسەری کێشەکانیش بە رێگای چەک و توندوتێژی مومکێن نییە و تاقە چارەسەری لە چوارچێوەی سیاسەتی یاساییدا دەبێت.
لە ساڵی ٢٠٠٩ کاتی سەردانمان بۆ ئەورووپا گوتوومانبوو کە دیموکراتیزە کردنی پێویستی بە گۆڕانی عەقڵیەت ھەیە.
چی دیکە لە تورکیا سیاسەت و ھەڵوێستی ئەو دەوڵەتە کە داواکارییەکانی ھاووڵاتییانی خۆی رەد بکاتەوە بابی نەماوە و دەوڵەت بۆ خزمەت کردن و جێبەجێ کردنی ھاووڵاتییان کار دەکات.
بۆ یەکەمجار لە تورکیا پرۆسەی دیموکراسی لە ساڵی ١٩٥٠دا دەستی پێکردووە بەڵام بە ھۆی کوودەتای سەربازییەوە ئەم پرۆسەیە نەبووە دەستکەوتی گەلی تورکیا.
کۆسپی ھەرە گرنگی بەردەم پرۆسەی دیموکراتیزە کردنی تورکیا کودەتای سەربازی ٢٧ی گولانی ١٩٦٠ ە و عەقڵیەتی کوودەتا ھێشتاکە لە تورکیا بەردەوامە.
لە کاتی ھەر چاکسازییەکدا ئەو عەقڵیەتەی کودەتا گەلی تورکیای دەترساند و باسی پارچە کردنی تورکیای دەکرد.
بە ھیچ شێوەیەک ئێمە رێگا بەو عەقڵیەتە نادەین کاریگەری لە سەر تورکیا بکات. ئۆپۆزسیونی تورکیا دەیەوێ عەقڵیەتی کوودەتا خۆی رزگار بکات کەچی تا ئێستە عەقڵیەتی کودەتا لە نێو ئۆپۆزسیوندا بەردەوامە و ئەمەیش شەرمەزارییە بۆ سیاسەتمەدارانی تورکیا.