Hemn Baban
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
هه‌ولێر - AA
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییداسەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدولستار مەجید رایگەیاند، ئەوان دەنگیان بە ھیچ کام لە کاندیدانی سێ پۆستەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ھەڵبژاردنی بۆ بەڕێوەچوو.
سەرۆکی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کە فراکسیۆنەکەیان خاوه‌نی حه‌وت كورسیی په‌رله‌مانییه له 110 كورسی له كۆنگره رۆژنامەوانییەكهدا رایگه‌یاند" ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگمان به پاڵێوراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه پرسیارێكه ئێمه بۆچی ده‌نگمان پێنه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و پڕۆسه‌یه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت نیگه‌رانیین و ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌ژموونی حزبیی به‌سه‌ردا زاڵه، ئێمه هیواخوازبووین ئه‌م دامه‌زراوه گه‌وره‌یه، دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و سیاسییه له ژێر ده‌ستی حزب هاتبایه ده‌ره‌وه و ئازاد بووایه و خۆی گفتوگۆكانی له نێوان فراكسیۆنه‌كان بكردبا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژێرێن نه‌وه‌ك دوای 3 مانگ و 12 رۆژ له سوێندخواردنی یاسایی ئه‌ندامانی، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌م هه‌ریمی كوردستانه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ش له‌لایه‌ن حزبه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و بڕیاریان بۆ ده‌درێت و ئه‌م پرۆسه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه روونه".
عەبدولستار مه‌جید كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد، بۆ راگه‌یاندنه‌كان زیاتر قسه‌ی كرد و ئاژانسی ئانادۆڵوش قسه‌كانی ده‌گواسته‌وه، ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه گوتی"ئێمه خوازیاربووین ئه‌م پرۆسه‌یه قه‌یرانێكی تر بۆ قه‌یرانه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاد نه‌كات، ئێمه كێشه‌ی نێوخۆییمان كه‌م نییه، ئێمه كهموكوڕییمان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی خۆمان كه‌م نییه كه ئه‌م گرفته‌شیان بۆ زیادبكه‌ین و قه‌یرانێكی تر و لێكترازنێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكه‌ین كه له‌وانه‌یه زۆر ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه، بۆیه پێمان باش بوو كه ئه‌و ماوه دوور و درێژه چاوه‌ڕێ كراوه كه‌مێكی تر چاوه‌ڕێ كرابا به ته‌وافوقێكی سیاسی، نه‌وه‌ك له نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌ته‌نها، به‌ڵكو له نێوان لایه‌نه‌كان و پێكهاته كاریگه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وافوق و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه بكرابا، ئه‌گه‌ر بریتییه له ته‌وافوق و رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر بریتیشه له ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن فه‌رموون بزانیین ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كێی تر شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌م سه‌رۆكایه‌تییه جێگه‌ی هه‌بێت".
ئه‌مڕۆ 18ی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوویه‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی هه‌ڵبژارد كه بریتیین له سه‌رۆكی پەرلەمان و جێگری یه‌كه‌می سەرۆک، سكرتێر(کە بەپێی هەواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کراوە بە جێگری دووه‌م)، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه خاوه‌نی 21 كورسییه به بیانووی نه‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بایكۆتی پڕۆسه‌كه‌ی كرد، كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی 7 كورسی، هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح خاوه‌نی پێنج كورسی، لیستی ئازادی خاوه‌نی یه‌ك كورسی ده‌نگییان نه‌دا و نه‌وه‌ی نوێش كه خاوه‌نی هه‌شت كورسییه كاندیدی بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كه هه‌بوو، به‌ڵام هیچییان سه‌رنه‌كه‌وتن.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كانیش عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند "ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی پێكهاته‌كانیش ئێمه پێمان وایه له‌كاتی خۆی ده‌بوو یاساكه‌یان بۆ گۆڕابا و پێكهاته‌كان خۆیان ده‌نگییان به نوێنه‌رانی خۆیان دابا، نه‌وه‌ك حزبێكی دیكه له‌مسه‌ری كوردستانه‌وه تاكه كه‌سێكی له‌و پێكهاته تێدا نییه كه‌چی 400 ده‌نگی هێناوه، ئه‌مه دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ند به‌سیاسی كراوه و چه‌ند به ئاڕاسته‌یه‌كی خراپ ده‌ڕوات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌روه‌ها گوتی: "ئومێد ده‌كه‌م كه ئه‌م قه‌یرانه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌خوڵقێنێت و هیواخوازیین بیرێك له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی بكرێته‌وه كه ئێمه قه‌یرانی سیاسی و دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌یه، هێشتا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و وڵاتانی دیكه ماومانه، ئومێد ده‌كه‌ین كه‌مێك به‌وڵاتان بچیین و دامه‌زراوه‌ی وڵاتانی دیكه بچێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی شاره‌زا و پسپۆڕ به‌تایبه‌ت له بواری حوكمڕانی و پهرلهمانییدا زۆری پێ سه‌یر و نامۆ ده‌بێت كه هه‌ندێكمان له دنیا ره‌نگه نموونه‌ی نه‌بێت، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتی خۆیدا و هێنده‌ش دوانه‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین قه‌یرانی دیكه به‌دوای خۆیدا بهێنێت".
لە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه پاش زیاتر له 100 رۆژ دێت له سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به 62 ده‌نگ توانی ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی به 68 ده‌نگ توانی ببێته جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی له پێكهاته‌ی توركمانی توانی به 60 ده‌نگ ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.