Ekip
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
ئیدلب - AA
هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه رووسیا پشتیوانیان ده‌كات، به بێ گوێدانه رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌راقیب-دا.
هێزه‌كانی رژێم كه له سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات پێكهاتوون، له باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب له رێگه‌ی وشكانیه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌وی.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانێكی توند له‌نێوان هێزه‌كانی رژێم له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێم، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئاسمانیی رووسیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب-یان كۆنترۆڵكرد.
- گرنگیی سه‌راقیب
نزیكه‌ی ١٧٠ مه‌ده‌نی كه له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ژیان، به هۆی هێرشه‌كانی رژێم و پشتیوانانیهوه كه له تشرینی ٢٠١٩ه‌وه ده‌یكاته سه‌ر ناوچه‌كه ئاواره‌بوون.
شارۆچكه‌كه كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب و ١٦ كم له ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه دووره، به ده‌روازه‌ی سه‌ر ئیدلب داده‌نرێت.
رێگای نێوده‌وڵه‌تیی M5 به شارۆچكه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه له حه‌له‌ب-ئیدلب-حه‌ما-حومس-دیمه‌شق-ه‌وه تا ئوردن درێژده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕینی رێگای نێوده‌وڵه‌تیی M4 به شارۆچكه‌كه‌دا كه پارێزگاكانی حه‌له‌ب-ئیدلب-لازقیه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه گرنگیی ستراتیجی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی زیادكردووه.
پارێزگای ئیدلب له باكووری خۆرئاوای سووریا، له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێم داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی رژێم له هێرشه‌كانیدا به‌چڕی ده‌یكاته ئامانج.
توركیا، رووسیا و ئێران، له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا له رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧دا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە). به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا جگه له ئیدلب ئه‌و چوار ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو كۆنترۆڵكرد.
له دوای رێككه‌وتنی سۆچی نێوان رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا تا ئێستا رژێم و پشتیوانانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلب و زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ مه‌ده‌نی كوژراون. هه‌روه‌ها له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌كانی نزیك سنووره‌كانی توركیا ئاواره‌بوون گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و ٦٧٧ هه‌زار كه‌س.