Dildar Baykan
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، كوژرانی رێبه‌ری رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، قاسم ئه‌لریمی له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له یه‌مه‌ن راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ''به فه‌رمانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌نجامداوه و تیایدا رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی ئه‌لقاعیده له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، قاسم ئه‌لریمی و جێگره‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن ئه‌ل زه‌واهیری كوژراون''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ریمی له ساڵانی ١٩٩٠كاندا په‌یوه‌ندی كردووه به ئه‌لقاعیده‌وه و له ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادن كاریكردووه و، هاتووه ''رێكخراوی ئه‌لقاعیده له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب به رێبه‌رایه‌تی ریمی هێرشی بێ ویژدانانه‌ی كردووه‌ته سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان له یه‌مه‌ن. هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه هێرشی زۆری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌كانمان''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كوژرانی ریمی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئه‌لقاعیده‌ی له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و جیهان لاوازكردووه و، هه‌نگاوێك له نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و جۆره رێكخراوانه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا نزیككرده‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''به كوژرانی ریمی به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانانمان له ئاسایشی زیاتردان. به له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌یانه‌وێت زیانمان پێبگه‌یه‌نن به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا''.