Heman Hussein Yaseen
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2023
هه‌ولێر - AA
بە مەبەستی گفتوگۆ و را گۆڕینەوە دەربارەی سیستەمی کۆتا لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یونامی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانی تورکمان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان را و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر سیسته‌می كۆتا خسته‌ڕوو، دواتر را و پێشنیازه‌كان له چه‌ند خاڵێك كۆكرانه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان مونا قاوه‌چی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان مونا قاوه‌چی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی باڵای حزب و لایەنە سیاسییه‌كانی پێکھاتەی تورکمان بە ئامادەبوونی بەپرسی بەشی یاسایی لە یۆنامی پەیوەست بە ھەڵبژاردن و پرسی کۆتاکان به‌ڕێوه‌چوو كه تیاییدا گه‌یشتینه چه‌ند خاڵێك''.
مونا قاوه‌چی گوتیشی: ''به كۆی ده‌نگ كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیستەمی کورسی کۆتا بە یاسا دەستەبەرکراوە و مەبەستی سەرەکی بۆ پاراستنی ماف و گوزراشتکردنه لە مافه‌كانمان و گرنگە لە ئێستا وەک خۆی بمێنێت، هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگهردداین به ڕه‌چاوكردنی مافی پێكهاته‌كان''.
هاوكات ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێکھاتەکان داوای ھاوکاری و پشتیوانی لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان ده‌كه‌ن نەک ھەوڵی بچووککردنەوەی پێکھاتەی تورکمان لە گۆڕه‌پانی سیاسیی بدرێت و گوتیشی: ''وه‌ك پێكهاته‌ی تورکمان لە هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیگیری سیستەمی یەک بازنەیی دەکەین و بە ھیچ جۆرێک فرەبازنەیی لە بەرژەوەندی تورکماندا نیە و ئەو پێشنیازە رەت دەکەینەوە''.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به هۆكاری بوونی سیسته‌می كۆتا كرد و گوتی: ''سیستەمی کۆتا بۆیە قبوڵکراوە چونکە مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری تا ئێستا وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و نەتوانراوە سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ژمارەی راستەقینەی تورکمان دەربکەوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای پاڵپشتی و ھاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ین لە پێشێلکردنی مافی پێکھاتەکانی تورکمان و رێگا نەدات ھیچ لایەنێک دەستوەردان لەم بابەتە بکات''.