Rawan Subhi Obaidullah
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2023
دھۆک - AA
ئاگر لە کەمپی چەمشکۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتووەتەوە و بەو ھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستداوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ ئەمیر عەلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ئەمرۆ کاتژمێر ١ و نیوی نێوەڕۆ ئاگر لە کەمپی چەمشکۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و چوار ساڵی گیانیان لە دەستداوە".
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی زاخۆ، بە هۆی ئاگرەکەوە هەروەها زیانێکی زۆریش بە خێوەتی ئاوارەکان کەوتووە.
ئەمیر عەلی گوتیشی تا ئێستا لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە زانیارییەک لەبەردەست نییە و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
کەمپی چەمشکۆ دەکەوێتە سنووری قەزای زاخۆ و زیاتر لە ٢٦ ھەزار ئاوارەی قەزای شنگالی تێدایە و بە یەکێک لە کەمپە گەورەکان لەڕووی ژمارەی ئاوارەکانەوە دادەنرێت.