Ramal Abdullah Mahmood
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
دێرسم – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیانە کراوەتەوە کە لە تورکیا کاردەکەن، رایگەیاند: "تاکو ئێستا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی بیانی نەکراوە کە لە تورکیا کاری وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن".
سولەیمان سۆیڵو لە میانی سەردانەکەیدا بۆ دێرسم، لە تەلاری پارێزگای دێرسم لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.
سۆیڵو لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیانە کراوەتەوە کە لە تورکیا کاردەکەن، رایگەیاند: "تاکو ئێستا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی بیانی نەکراوە کە لە تورکیا کاری وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن. تورکیا لەم بابەتەدا بە تایبەت لەبارەی سەرمایەی بیانی ساڵانێکی دوورودرێژە لەسەر نەخشەڕێگایەک دەڕوات بۆ وەبەرهێنانی راستەوخۆی نێودەوڵەتی. تورکیا تەنها هەلی وەبەرهێنانی ناوخۆیی ناڕەخسێنێت. لەهەمانکاتدا متمانەپێکراوترین میکانیزمی بەیەکگەیاندنە لە ناوچەکە. ئەرکی سەرەکی ئێمە وەک تورکیا هەستکردنی کۆمپانیا بیانیەکانە بە پاراستنی ئاسایشیانە کە وەبەرهێنان لە تورکیا ئەنجام دەدەن. بەردەوامیش دەبین لەو کارە".